ڕێکەوتننامەى لێکگەیشتن


 ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆریە پزیشکییەکان لە رێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بابەتى ڕاهێنانى ڕاهێنراوانى بۆردى کوردستان خستە بەردەم فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بە نووسراومان ژمارە (43) لە بەروارى (15/1/2011) بۆ پەیوەندى کردن و ئاراستەکردنى ئەم بابەتە بۆ گشت دیپلۆماتکاران و نوێنەرایەتى ووڵاتانى بیانى لە هەرێمى کوردستان بۆ ئەم مەبەستە، دواى کۆبوونەوەى بۆردى کوردستان و کۆنسولى گشتى هەریەک لە ووڵاتانى (بەریتانیا، ووڵاتى شانشینى ئەردون، ووڵاتى تورکیا، کۆمارى عەرەبى میسرى، کۆمارى ئیسلامى ئێران) ئامادەیى و پاڵپشتى تەواویان نیشاندا بۆ هەماهەنگى کردنى بۆردى کوردستان بۆ دۆزینەوەى شوێنى شیاو لە ووڵاتەکانیان بۆ ڕاهێنانى ڕاهێنراوانى بۆردى کوردستان.

وه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ توانرا كه‌وا ڕێكه‌وتننامه‌ى لێكگه‌يشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م شوێنانه‌ى خواره‌وه‌ واژوو بكرێت:-
1.    رێکەوتننامەى لێکگەیشتن لەگەڵ زانکۆى (Dundee) سکۆتلەندى لە 1/4/2013.
2.    رێکەوتننامەى لێکگەیشتن لەگەڵ (مدیریە الخدمات الطبیە الملکیە الاردنیە RMS) لە ووڵاتى شانشینى ئوردن لە 26/6/2012.
3.    رێکەوتننامەى لێکگەیشتن لەگەڵ زانکۆى (Hacettepe) تورکى لە 2013.
4.    رێکەوتننامەى لێکگەیشتن لەگەڵ زانکۆى (Macquarie) ئوسترالى لە 25/10/2012.
5.    ناردنى (6) ڕاهێنراو لە بوارە جیاجیاکان بۆ ڕاهێنان لە زانکۆى (SRM) لە ووڵاتى هیندستان لە 2013. جێى ئاماژە پێدانە کە رێکەوتننامەى لێکگەیشتن لەگەڵ ئەم زانکۆیەدا تاکوو ئێستا واژوو نەکراوە بەڵام بۆردى کوردستان هەماهەنگى هەیە لەگەڵ ئەم زانکۆیەدا.